-- -- -- -- --
--
یاسا تایبه‌ته‌كان

ماڵپه‌ری سه‌هل زۆن         sahlzone.com

سه‌هل زۆن ماڵپه‌رو شوێنگه‌یه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ نیشاندانی هه‌موو خاوه‌ن پیشه‌و شوێنه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل و  خزمه‌تگوزاریه‌كانی ، ئامێره‌كانی بار هه‌ڵگر ، ئامێره‌كانی كشتوكاڵی ، ئامێرو  كه‌ره‌سه‌كانی به‌له‌مه‌وانی ، پایسكل و ماتۆرهه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و پیشه‌و پێداویستی و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌م جۆره‌ ئامێر پیشه‌سازیانه‌وه‌ . هه‌موو ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ئاسانكاریه‌كی وا بۆ دانیشتوانی هه‌رێم و عێراق به‌گشتی كه‌ بتوانن به‌ئاسانی زانیاری و شوێنگه‌ی ئه‌و جۆره‌ پیشه‌و پێداویستیانه‌یان ده‌ست بكه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی سه‌هل زۆنه‌وه‌ .له‌ ساڵی 2020 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه‌ .  

sahlzone.com  ماڵپه‌رێكی تاڕاده‌یه‌ك خۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ، واته‌ ده‌بێت هه‌ركه‌سێ بیه‌وێت هەژماری هەبێت تاكو ببێته‌ ئه‌ندام ، پاشان پیشه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی به‌ گوێره‌ی پۆلێنه‌كان (category) داده‌نێت و به‌هره‌مه‌ند و سوودمه‌ند ده‌بێت له‌م خزمه‌گوزاریانه‌ی كه ماڵپه‌ر‌ ده‌یخاته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.

 

رێساو ڕێنمایه‌كانی ماڵپه‌ری سه‌هل زۆن     Sahlzone.com

 

بۆ سوودی گشتی و خزمه‌تگوزاریه‌كی دروست و جوان كۆمه‌ڵێ رێیسا و رێنمایی ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی سه‌هل زۆن . هه‌ر كه‌سێ پابه‌ند نه‌بێت به‌م  رێساو رێنمایانه‌ ئه‌وا به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاداب و  یاسایی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی خۆی و سه‌هل زۆن بۆی هه‌یه‌ هه‌ژمار و بابه‌ته‌كانی بسڕێته‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ر، یاخود رێكاری یاسایی بگرێته‌ به‌ر له‌ دژی . گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

 

  1. هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك ده‌توانی سوود له‌م ماڵپه‌ره‌ وه‌ربگرێت به‌ڵام به‌شێوه‌ی دروست .
  2. ده‌بێت هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆت هه‌بێت واته‌ ده‌بێت ببیته‌ ئه‌ندام ، ئنجا ده‌توانی پیشه‌كه‌ت ، بزنسه‌كه‌ت ، یاخود به‌ر‌هه‌مه‌كه‌ت به‌رزكه‌یته‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ر.
  3. له‌كاتی به‌ ئه‌ندام بوون ده‌بێت زانیاری دروست داخیل بكه‌ی و خۆت به‌دوور بگری له‌ دانانی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی هه‌ڵه‌ و به‌ئه‌نقه‌ست كه‌ بێزاركردنی كه‌سێكی تر لێ بكه‌وێته‌وه‌.
  4. پێویسته‌ په‌یڕه‌وی پۆڵێنه‌كانی (category ) ماڵپه‌ر بكرێت. واته‌ ده‌بێت له‌ شوێنی دروستی خۆی پیشه‌كه‌ت دابنێیت و هه‌روه‌ها پارێزگاو ناوچه‌ی دروست هه‌لبژێریت.
  5. مالپه‌ر بۆ هه‌یه‌ هه‌ر هه‌ژمارو به‌رهه‌مێك بسڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ تایبه‌ته‌مه‌ندی ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌ربچێت.
  6. نابێت و وێنه‌ یاخود بابه‌ت و وشه‌ی نه‌شیاو به‌كاربێت ، كه‌ ببێته‌ هۆی ئازاردانی هه‌ركه‌س ولایه‌نێك. دواجار خۆی به‌پرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر دادگا و ماڵپه‌ر به‌پرسیار نابێت به‌ڵام ئێمه‌ به‌زووترین كات هه‌وڵه‌ده‌ین شتی نادروست بسڕینه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن یاساوه‌ داوامان لێكرا ئه‌وا زانیاری و داتای ئه‌و كه‌سه‌ ده‌دینه‌ دادگا كه‌ سه‌رپێچی  و سووكایه‌تی بڵاو بكاته‌و.
  7. ئێمه‌ پارێزگاری له‌ زانیاریه‌كانی هه‌ر هه‌ژمارێك ده‌كه‌ین و ده‌ست تێوه‌ردان ناكه‌ین له‌ كاره‌كانی ، مه‌گه‌ر كاتێ له‌ ڕێنمایی و رێساكانی ماڵپه‌ر ده‌ربچێت.
  8. ماڵپه‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه‌ به‌ كڕین و فرۆشتن ، یاخود هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجامده‌درێت. ئێمه‌ ته‌نها زانیارو خزمه‌گوزاریه‌كان ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و گرێنتی و ڕه‌وایی نابه‌خشینه‌ هیچ كه‌س و شوێن و پیشه‌ وبه‌رهه‌مێك.