ماڵپه‌ری سه‌هل زۆن sahlzone.com
سه‌هل زۆن ماڵپه‌رو شوێنگهیهكه بۆ كۆكردنه‌وه نیشاندانی هه‌موو خاوه‌ن پیشه‌و شوێنه‌كانی په‌یوه‌ست به پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ، ئامێره‌كانی بار هه‌ڵگر ، ئامێره‌كانی كشتوكاڵی ، ئامێر‌و كه‌ره‌سه‌كانی به‌له‌مه‌وانی ، پایسكل و ماتۆرههروهها هه‌موو ئه‌و پیشه‌و پێداویستی و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌په‌یوه‌ستن به‌م جۆره ئامێر پیشه‌سازیانه‌وه . هه‌موو ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئاسانكاریه‌كی وا بۆ دانیشتوانی هه‌رێم و عێراق به‌گشتی كه بتوانن به‌ئاسانی زانیاری و شوێنگه‌ی ئه‌و جۆره پیشه‌و پێداویستیانه‌یان ده‌ست بكه‌وێت له ڕێگه‌ی سه‌هل زۆنه‌وه .له ساڵی 2020 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه .
sahlzone.com ماڵپه‌رێكی تاڕاده‌یه‌ك خۆ به‌ڕێوه‌به‌ره ، واته ده‌بێت هه‌ركه‌سێ بیه‌وێت هەژماری هەبێت تاكو ببێته ئه‌ندام ، پاشان پیشه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی به گوێره‌ی پۆلێنهكان (category) داده‌نێت و به‌هره‌مه‌ند و سوودمه‌ند ده‌بێت له‌م خزمهگوزاریانهی كه ماڵپه‌ر ده‌یخاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.
رێسا‌و ڕێنمایه‌كانی ماڵپه‌ری سه‌هل زۆن Sahlzone.com
بۆ سوودی گشتی و خزمه‌تگوزاریه‌كی دروست و جوان كۆمه‌ڵێ رێیسا و رێنمایی ده‌بێت په‌یڕه‌و بكرێت له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی سه‌هل زۆن . هه‌ر كه‌سێ پابه‌ند نه‌بێت به‌م رێسا‌و رێنمایانه ئه‌وا به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاداب و یاسایی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆی و سه‌هل زۆن بۆی هه‌یه هه‌ژمار و بابه‌ته‌كانی بسڕێته‌وه له ماڵپه‌ر، یاخود رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر له دژی . گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
- هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك ده‌توانی سوود له‌م ماڵپه‌ره وه‌ربگرێت به‌ڵام به‌شێوه‌ی دروست .
- ده‌بێت هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆت هه‌بێت واته ده‌بێت ببیته ئه‌ندام ، ئنجا ده‌توانی پیشه‌كه‌ت ، بزنسه‌كه‌ت ، یاخود به‌رهه‌مه‌كه‌ت به‌رزكه‌یته‌وه بۆ ماڵپه‌ر.
- له‌كاتی به ئه‌ندام بوون ده‌بێت زانیاری دروست داخیل بكه‌ی و خۆت به‌دوور بگری له دانانی ژماره ته‌له‌فۆنی هه‌ڵه و به‌ئه‌نقه‌ست كه بێزاركردنی كه‌سێكی تر لێ بكه‌وێته‌وه.
- پێویسته په‌یڕه‌وی پۆڵێنهكانی (category ) ماڵپه‌ر بكرێت. واته ده‌بێت له شوێنی دروستی خۆی پیشه‌كه‌ت دابنێیت و هه‌روه‌ها پارێزگا‌و ناوچه‌ی دروست هه‌لبژێریت.
- مالپهر بۆ هه‌یه هه‌ر هه‌ژمارو به‌رهه‌مێك بسڕێته‌وه كه له تایبه‌ته‌مه‌ندی ماڵپه‌ره‌كه ده‌ربچێت.
- نابێت و وێنه یاخود بابه‌ت و وشه‌ی نه‌شیاو به‌كاربێت ، كه ببێته هۆی ئازاردانی هه‌ركه‌س ولایه‌نێك. دواجار خۆی به‌پرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر دادگا و ماڵپه‌ر به‌پرسیار نابێت به‌ڵام ئێمه به‌زووترین كات هه‌وڵه‌ده‌ین شتی نادروست بسڕینه‌وه و ئه‌گه‌ر له لایه‌ن یاساوه داوامان لێكرا ئه‌وا زانیاری و داتای ئه‌و كه‌سه ده‌دینه دادگا كه سه‌رپێچی و سووكایه‌تی بڵاو بكاته‌و.
- ئێمه پارێزگاری له زانیاریه‌كانی هه‌ر هه‌ژمارێك ده‌كه‌ین و ده‌ست تێوه‌ردان ناكه‌ین له كاره‌كانی ، مه‌گه‌ر كاتێ له ڕێنمایی و رێساكانی ماڵپه‌ر ده‌ربچێت.
- ماڵپه‌ر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه به كڕین و فرۆشتن ، یاخود هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك كه ئه‌نجامده‌درێت. ئێمه ته‌نها زانیار‌و خزمه‌گوزاریه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و گرێنتی و ڕه‌وایی نابهخشینه هیچ كه‌س و شوێن و پیشه وبهرههمێك.